توركيا

لە موغڵا ٨٨ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

Durmuş Genç  | 02.06.2023 - نوێکردنەوە : 02.06.2023
لە موغڵا  ٨٨ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

Muğla

موغڵا - AA

لە شارۆچکەی میلاس سەربە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا، ٨٨ کۆچبەر کە دەیانویست بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، دەستگیرکران.

تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەکە لەکاتی دەورییەیەکی ئاساییاندا لە گەڕەکی کیکشڵاجیک، هەبوونی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریان لە ناوچەکە دەستنیشان کرد.

ئەو ٨٨ کۆچبەرە نایاساییەی کە لە ئەنجامی کارەکاندا دەستگیرکران، گواسترانەوە بۆ فەرماندیی جەندرمەی شارۆچکەکە.

دوای تەواوکردنی رێکارەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ له‌ پارێزگاکە کران.

هاوکات دوای گه‌یشتنی دەنگۆی هەوڵدان بۆ بردنی کۆچبەری نایاسایی به‌ پارە بۆ دەرەوەی وڵات، گومانلێکراوێک دەستگیرکرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın