لە ماردین ٢٢ هەزار و ٢٧٨ پارچە شوێنەوار دەستیبەسەرداگیرا
Mardin
ماردین - AA
لە قەزای مازیداغی سەر بە پارێزگای ماردین، شوێنەوارێکی مێژوویی دەستیبەسەرداگیرا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢ هەزار و ٢٧٨ ساڵ بەر لە ئێستا.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی ماردین، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە هاووڵاتییەک بە ناوی م.ت کۆمەڵێک شوێنەواری مێژوویی لەلایە و بەدوای کڕیاردا دەگەڕێت.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکە دەستگیرا بەسەر ١٩ هەزار و ٩٥ سککە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رۆمانی، بێزەنتی، ئارتوکڵو و عوسمانییەکان لەگەڵ سێ هەزار و ١٨٣ پارچە شوێنەوار کە مستیلە، سەرە ڕم، کەلوپەلی تیمار کردن، کەلوپەلی روپۆشکراو بە زێڕ، قاپی کانزایی، مۆر، تەور و پشتێن.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پارچە شوێنەوارەکان برانە بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی ماردین.
گومانلێکراوەکەش دەستبەسەرکرا و رێکارە یاساییەکان لەگەڵی بەردەوامە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن