عێراق

لە سلێمانی یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد کرایەوە

نووسەران و ئەدیبان نیگەرانن لە رەوشی ئێستای نووسین لە هەرێمی کوردستان و هۆکارەکەشی بۆ بارودۆخی جیهانگیری و ناکۆکی سیاسیی لایەنەکان دەگەڕێننەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 11.02.2021 - نوێکردنەوە : 11.02.2021
لە سلێمانی یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد کرایەوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

لە یانەی کۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی، رێوڕەسمی ٥١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا چەندین گوتار و لێکۆڵینەوە پێشکەش کران.

سەبارەت بە یادکردنەوەی ٥١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، ئەدیب و هونەرمەند دارا هەورامی کە بە جلی ناوچەیی هەورامانەوە بەشداری کردبوو، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی "ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی ٥١ ساڵەی یەکێتی نووسەرانی کوردە، دوای ئەوەی لە بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠دا داننرا بە نووسەرانی کوردستاندا، تا ئەمڕۆ چەندین نووسەرمان لەدەستداوە، بەڵام هیوادارین بە نووسین بتوانین یادی ئەو نووسەرانە بکەینەوە و شوێنیان پڕ بکەینەوە، هیوادارین کە بایەخی زیاتر بە بەرهەمی نووسەران بدرێت، نووسەران رزگار بکرێت لەو دۆخەی ئێستا تێیدان کە دووکان بە دووکان دەگەڕێن تاوەکو بەرهەمێکیان چاپ بکرێت".

لای خۆیەوە ئەدیب و نووسەری کورد، شێرکۆ عەبدوڵڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو کێشانە کرد کە لەسەردەمی ئەمڕۆدا بەڕووی ئەدەب و هونەر و نووسینی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و گوتی، "یەکێک لە مەترسییەکانی جیهانگیری ئەوەیە کە ئەدەب و شارستانی وڵاتانی پێشکەوتوو، باڵا دەست دەبێت بەسەر ئەو میللەتانەی کە لەڕووی ئابووری و کولتووری و تەکنەلۆجیاوە لە خوارترەن، ئەم هەڕەشەیە زیاتر لە ئێستادا دیارە، ئەو کەسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە لەدایک بوون، زۆر پابەندی زمان نین، بە زمانی ئەمرۆ ئاخاوتن دەکەن، جگە لەوەش ئەو منداڵانەی کە لە خوێندنگە نموونەییەکاندا دەخوێنن زمانی خۆیان بیر چووەتەوە ئەمە کاریگەری خراپ دەکات لەسەر رەوشی ئەدەب و نووسین، هاوکات پرسی ناکۆکی سیاسیی کارێکی وای کردووە ئێمە لە دەڤەری سلێمانی ئاگامان لە ئەدەبی بادینان نەبێت کە ئەمەش بێگومان کاریگەری خراپ دەکاتە سەر رەوشی ئەدەب و هونەر و نووسین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın