ژيان

لە ئەرزەڕۆم بەفر باری

- کەڵەکەبوونی بەفر لە ناوەندی خلیسکێنەی سەربەفری پالاندۆکەن، گەیشتە نزیکەی ١٥ سانتیمەتر.

Ayşe Nur Erdoğdu Bayram  | 27.11.2022 - نوێکردنەوە : 28.11.2022
لە ئەرزەڕۆم بەفر باری

Erzurum

ئەرزەڕۆم – AA

شەپۆلێکی بەفربارین ناو شاری ئەرزەڕۆم و بەرزاییەکانی دەوروبەری گرتەوە.

دوای ئەو بارانەی بەشێوەی پچڕ پچڕ دوێنێ ئەرزەڕۆمی گرتەوە لە شەودا، بەفربارین رووی لە شارەکە کرد.

بەهۆی بەفربارینەکەوە بەرزاییەکانی دەوروبەر و ژمارەیەک ناوچەی ناو شاری ئەرزەڕۆم بە بەفر سپیپۆش بوون.

لەگەڵ بارینی یەکەم بەفری ئەمساڵ لە شارەکە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان شەڕەبەفریان کرد و ژمارەیەکی دیکەیشیان سەر ئۆتۆمبێلەکانیان خاوێن کردەوە.

کەڵەکەبوونی بەفر لە ناوەندی خلیسکێنەی سەربەفری پالاندۆکەن، گەیشتە نزیکەی ١٥ سانتیمەتر.

تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ راماڵینی بەفری سەرشەقامەکان.

ئایشەگوڵ ئاککوش نەهری کە یەکێکە لەوانەی چێژی لە بارینی بەفر وەرگرتووە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەمساڵ درەنگ بەفر لە ئەرزەڕۆم باریووە.

ئایشەگوڵ ئاککوش نەهری بە ئاماژەدان بەوەی کە هەرچەند بەفربارین هەلومەرجی ژیان سەختتریش بکات، بەڵام ئەوان زۆر بیری ئەو کەشەیان کردبوو، گوتی: "بەفربارینمان قۆزتەوە بۆ چێژوەرگرتن لەو چرکەساتە تایبەتییانە".

ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەیش کە چێژیان لە بارینی بەفر وەرگرت، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın