توركيا, ژيان

لە ئێلازغ خونچەی گوڵاڵە سوورەکان پشکوتن و کێڵگەکانیان سوورپۆش کرد

سرووشت دۆستان لە پارێزگای ئێلازغ-ی تورکیا کێڵگەی گوڵاڵە سوورەیان بەسەرکردەوە و فۆتۆی سرووشتە ناوازەکەی ناوچەکەیان تۆمارکرد.

İsmail Şen  | 02.06.2023 - نوێکردنەوە : 05.06.2023
لە ئێلازغ خونچەی گوڵاڵە سوورەکان پشکوتن و کێڵگەکانیان سوورپۆش کرد

Elazig

ئێلازغ - AA

سرووشت دۆستان لە پارێزگای ئێلازغ-ی تورکیا کێڵگەی گوڵاڵە سوورەیان بەسەرکردەوە و فۆتۆی سرووشتە ناوازەکەی ناوچەکەیان تۆمارکرد.

لە دوای کۆتاییھاتنی باران بارین لە سەرتاسەری پارێزگای ئیڵازغ-ی تورکیا، خونچەی گوڵاڵە سوورەکان پشکوتن و کێڵگەکانیان سوورپۆش کرد.

ئەوانەی دێن بۆ سەیرکردنی جوانی کێڵگەکانی گوڵاڵە سوورە لە دەوروبەری رێگای خێرای ئێلازغ-کەبان، کاتێکی بێوێنە بەسەر دەبەن بە وێنەگرتنی سرووشتە جوانەکەی ناوچەکە.

یەکێک لە ژینگە دۆستان بە ناوی محەمەد یڵماز رایگەیاند کە رەنگی سرووشتی ئەو گوڵانە ئەوانی سەرسام کردووە و گوتیشی: "ھەموو لایەک سوورپۆش بووە. دیمەنێکی بێوێنەیە. لەو شوێنە وەستاین بۆ ئەوەی وێنە بگرین. دیمەنێکە کە مرۆڤ لە پاڵەستۆی ژیانی شار دووردەخاتەوە".

ھەروەھا زەینەب چەلیک کە ئەویش سەردانی ناوچەکەی کردووە ئەوەی خستەڕوو کە دیمەنی سوورپۆشی کێڵگەکانی گوڵاڵە سوورە سەرنجی ئەوی راکێشاوە و گوتی: "زۆر سەرنجمانی راکێشا. دیمەنێکی زۆر جوانە. ژینگەیەکی بەھارییە. شوێنێکی دەگمەنە بۆ وێنەگرتن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın