توركيا

لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژبە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە مێرسین ١٦ تۆمەتبار دەستگیرکران

لە پارێزگای مێرسین باشووری تورکیا، ١٥ کەس بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و تۆمەتبارێک کە کاتێک پۆلیسی بینیووە هەوڵی هەڵاتنی دابوو، دەستگیرکران.

Sezgin Pancar  | 25.11.2022 - نوێکردنەوە : 26.11.2022
لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژبە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لە مێرسین ١٦ تۆمەتبار دەستگیرکران

Mersin

مێرسین-AA

لە پارێزگای مێرسین باشووری تورکیا، ١٥ کەس بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و تۆمەتبارێک کە کاتێک پۆلیسی بینیووە هەوڵی هەڵاتنی دابوو، دەستگیرکران.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی دژەتیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی مێرسین لە میانی رێگەگرتن لە کردە و چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا ناسنامەی ١٨ کەسیان دەستنیشان کرد کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت پڕوپاگەندەیان بۆ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە کردووە، بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کردووە، بە مۆلۆتۆڤ و بۆمبی دەستی و بەرد پەلاماری هێزە ئەمنییەکانیان داوە و لە بەناو پێکهاتەی گەنجانی رێکخراوەکەدا چالاکییان ئەنجامداوە.

تیمەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران بە پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبەت هەڵمەتێکی هاوکاتیان بۆ سەر چەند ناونیشانێک ئەنجام دا و ١٥ کەسیان دەستگیر کرد.

هەر لە کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکەدا لە گەڕەکی شەڤکەت سومەری سەر بە شارۆچکەی ئاکدەنیز ژنێک کە بە بینینی تیمەکان لە باڵکۆنی ماڵەکەیەوە خۆی هەڵدا و هەوڵی هەڵاتنی دا، قۆڵبەست کرا.

هەروەها هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە ناونیشانەکانیاندا نەدۆزرانەوە، بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın