لێدوانێكی "ترسناك"ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئادهۆنام (له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه): "په‌تایه‌كی جیهانگیری له‌و شێوه‌یه له جیهان رووی نه‌داوه. ڤایرۆسێكی نادیار و ترسناكه"
Geneve
جنێڤ – AA
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له شاری جنێڤ له سویسرا له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوه‌كه تێدرۆس ئادهۆنام له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه رایگه‌یاند "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووان ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ده‌گاته ٥٠ هه‌زار كه‌س".
ئادهۆنام به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه له چین تاكو ئێستا نزیكه‌ی چوار مانگ تێپه‌ڕ بووه گوتی: "په‌تایه‌كی جیهانگیری له‌و شێوه‌یه له جیهان رووی نه‌داوه. ڤایرۆسێكی نادیار و ترسناكه. زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت و به جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ڤایرۆسێكی زۆر نوێیه و هێشتا شتی نوێ له‌باره‌یه‌وه فێر ده‌بن، گوتی: "تا دێت سه‌ره‌داوی نوێ له‌باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌بن و له‌م رێگه‌یه‌یشه‌وه پێشنیازی نوێ ده‌خه‌ینه روو. هێشتاش زۆر شت له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه نازانین".
له‌باره‌ی ئه‌و مشتومڕه‌ی سەبارەت به‌كارهێنانی ده‌مامكیشه‌وه هه‌یه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه، ئادهۆنام پێشنیاز ده‌كات كه‌سانی نه‌خۆش و چاودێرانی نه‌خۆش ده‌مامكی پزیشكی به‌كاربهێنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن