لێدوانی تره‌مپ له‌باره‌ی جۆن بۆڵتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: "(راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتۆن) كاتێك وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌یت له‌وانه‌یه كه‌سانێكی هه‌ڵه هه‌ڵببژێریت، وه‌ك ئه‌ركدان به ده‌به‌نگێكی وه‌ك بۆڵتۆن".
Washington DC
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی، جۆن بۆڵتۆن كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی بووه‌ته رۆژه‌ڤ، رایگه‌یاند: "كاتێك وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌یت له‌وانه‌یه كه‌سانێكی هه‌ڵه هه‌ڵببژێریت، وه‌ك ئه‌ركدان به ده‌به‌نگێكی وه‌ك بۆڵتۆن".
له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی پێشكه‌شكاری Fox News سیان هاننیتی تره‌مپ له واشنتۆن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
تره‌مپ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می هه‌شت ساڵه‌ی حوكمڕانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما و جۆ بایدن'ی جێگری له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌ت به تایبه‌ت بالتیمۆر و فه‌رگوسۆن دیسانه‌وه خۆپیشاندان له دژی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌نجام دراون و گوتی: "ئۆباما و بایدن له پرسی چاكسازی پۆلیس هیچیان نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه ویستیان دزه بكه‌نه ناو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی من بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. ئه‌گه‌ر له‌بری دیموكراته‌كان كۆمارییه‌كان ئه‌وه‌یان كردبووایه به ٥٠ ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌دران. چونكه ئه‌مه ناپاكییه به‌رامبه‌ر نیشتمان".
تره‌مپ ره‌خنه‌ی له بێده‌نگی به‌ربژێری دیموكراته‌كان جۆ بایدن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گرت كه ركابه‌ریه‌تی و گوتی: "یه‌ك وشه‌ش له بایدن نابیستی. قسه‌ش بكات دوو وشه‌ی پێ ریز ناكرێت. من نامه‌وێت باش یان خراپ بم، به‌ڵام كه‌سانێك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی منیان خۆش ناوێ له‌وانه‌یه (بایدن) ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا".
دۆناڵد تره‌مپ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌وه ناترسێ هه‌ڵبژاردنه‌كه بدۆڕێنێت، گوتی: "جۆ بایدن به‌ربژێرێكه ئه‌م وڵاته وێران ده‌كات. له‌وانه‌یه راسته‌وخۆ خۆی ئه‌مه نه‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن گرووپگه‌لێكی توندڕه‌وی رادیكاڵه‌وه پشتگیری ده‌كرێت. پێویسته گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه بزانێت".
سه‌باره‌ت به‌و كتێبه‌ی بۆڵتۆن نووسیوویه‌تی كه سه‌باره‌ت به تره‌مپ چه‌ندین ده‌نگۆی تیایدایه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "بۆڵتۆن كارێكی باشی نه‌كرد. كه‌سێكی زیره‌ك نه‌بوو. پێموایه بۆڵتۆن تاكه كه‌سێكه كه یه‌كجاریش نه‌میبنیووه پێ بكه‌نێت. جارێك لێم پرسی 'جۆن تۆ هه‌ر پێناكه‌نی؟'. ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش زانیاریت ده‌داتێ له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، تره‌مپ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئیداره‌دانی وڵاته‌كه‌یدا له جێگای بژارده‌ی راست بژارده‌ی هه‌ڵه‌یشی داناوه و گوتی: "كاتێك وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌یت له‌وانه‌یه كه‌سانێكی هه‌ڵه هه‌ڵببژێریت، وه‌ك ئه‌ركدان به ده‌به‌نگێكی وه‌ك بۆڵتۆن.. بۆڵتۆن ده‌یویست بۆمب به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سدا ببارێنین. ناچار نین هه‌موو كه‌سێك بۆمبا‌باران بكه‌ین و بكوژین. ئه‌وه‌ی بۆڵتۆن بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بۆی پێشنیار ده‌كردم به راستم نه‌ده‌زانی. ئه‌و كه‌سێكی نه‌خۆش بوو. شتگه‌لێكی هه‌ڵه‌ی هه‌بوو. زوو هه‌ستم به‌وه كرد".
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامدانی تاواندا ره‌وشی شاره‌كانی وه‌ك شیكاگۆ، دێترۆیت، ئۆاكلاند و بالتیمۆره له ئه‌فغانستان، هۆندوراس، گواتامالا خراپتره، گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێم هه‌ندێك جار ره‌شپێسته‌كانی ئێره دێن و سوپاسم ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌و كه‌سانه له دۆزه‌خدا ده‌ژین".
له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رووسیایش، تره‌مپ گوتی: "دیموكراته‌كان ده‌یانزانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رووسیا هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. چونكه رێگه‌ی به هه‌موو ئه‌وانه دا بۆ (وه‌زیری پێشووی داد جێف) سیسیۆنس كاره‌سات و مایه‌ی شه‌رم بوو".