عێراق

لێدوانی بەشیر حەداد سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشر حەداد رایگەیاند، کارنامەی حکوومەتی داهاتووی عێراق رۆژی شەممە گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە رێگەی ئیمەیلە بۆ گشت ئەندامانی ئەنجوومەنەکە نێردراو.

Sarmand Hameed  | 06.04.2020 - نوێکردنەوە : 06.04.2020
لێدوانی بەشیر حەداد سەبارەت بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق

Arbil

هەولێر - AA

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشر حەداد رایگەیاند، کارنامەی حکوومەتی داهاتووی عێراق رۆژی شەممە گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە رێگەی ئیمەیلە بۆ گشت ئەندامانی ئەنجوومەنەکە نێردراو.

بەشیر حەداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێت بۆ دیراسەکردنی کارنامەکە و ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەیەوە وپێشکەشکردنی بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەر لە دەنگدان لەسەری.

بەشیر حەداد لەبارەی دیاریکردنی وادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت رایگەیاند، تا ئێستا وادەی دانیشتنەکە دیارینەکراوە لەبەر ئەوەی ناوی کاندید و سیڤەکانیان بەدەستمان نەگەیشتووە، هەر کاتێک سیڤی کاندیدی وەزیرەکان پێمان بگات، دوای دیرسەکردنی سیڤییەکان، کۆپییەک بۆ ئەندامانی پەرلەمان دەنێرین، دوای ئەوە وادەی دانیشتنی تایبەت بەپێدانی متمانە بە کابینەی حکوومەت دیاریدەکەین.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد لەبارەی شێوازی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت ئاماژەی بەوەکرد کە تا ئێستا شێوازی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەمان دیارینەکردووە بەوەی دانیشتنێکی ئاسایی دەبێت بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان و لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت یان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس یانیش دەنگدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وادە و شێوازی بەڕێوەچوونی دانیشتەکەمان دیارینەکردووە و لەکاتی خۆیدا رایدەگەیەنین.

رۆژی ١٧ی ئاداری رابردوو، سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح پارێزگاری پێشووی نەجەف و سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسڕ، عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın