توركيا

لێدوانی ئاکار سەبارەت بە چەند رۆژەڤێکی تورکیا

- وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار: ''(ئێس-٤٠٠) ئاڕاستەیەکی هێرشبەری نییە. لەو شوێنەی وەستاوە بە هیچ شێوەیەک هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەس. مەترسیی نییە بۆ سەر کەس''.

Sarp Özer  | 13.05.2021 - نوێکردنەوە : 13.05.2021
لێدوانی ئاکار سەبارەت بە چەند رۆژەڤێکی تورکیا

Ankara

شڕناخ - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار رایگەیاند: ''پێویستە یۆنانی دراوسێمان واز لە زمانی هەڕەشە و شەڕەنگێزیی بهێنێت. ئەوانەی بە تورکیا دەڵێن 'پاوانخواز'، با تەماشایەکی نەخشەکانی نێوان ١٨٢١-٢٠٢٠ بکەن، کێ پاوانخوازە؟ ئەوانە زۆر هەڵەن و هاندان و بەیاننامەی پێشێلکارین بەرامبەر راستییەکان و یەکانگیرنین لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیی و پەیوەندی دراوسێی باشدا. چاوەڕوانین یۆنانی دراوسێمان رزگاریبێت لەو زمانە کە گرژیی زیاد دەکات''.

ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی، جەنەراڵ ئومیت دوندار و فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، ئەمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی، جەنەراڵ حەسەن کوجوکئاکیوز، سەردانی بنکە سەربازییەکانی سەر خاڵی سفری سنووری عێراق کرد و، جەژنە پیرۆزەیان لە مەهمەتچیەکان (سەربازانی سوپای تورکیا) کرد.

لە میانی جەژنە پیرۆزە لە سەربازانی وڵاتەکەی، ئاکار گوتارێکی پێشکەش کرد و، باسی لە چەند بابەتێکی رۆژەڤی تورکیا کرد.

سەبارەت بە هەڵوێستەکانی یۆنان، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاکار رایگەیاند: ''پێویستە یۆنانی دراوسێمان واز لە زمانی هەڕەشە و شەڕەنگێزیی بهێنێت. ئەوانەی بە تورکیا دەڵێن 'پاوانخواز'، با تەماشایەکی نەخشەکانی نێوان ١٨٢١-٢٠٢٠ بکەن، کێ پاوانخوازە''.

ئاکار لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر، ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکان بە ئاڕاستەی باش بوونی پەیوەندییەکانە و، رایگەیاند: ''چاککردنی پەیوەندییەکان (لەگەڵ میسر) سوودی بۆ هەردوولا هەیە. پێویستە ببینرێت کە پەیوەندییەکانی تورکیا-لیبیا-میسر سوودی جددی بۆ وڵاتان و لایەنەکان هەیە''.

هەروەها سەبارەت بە کارەکانی دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-٤٠٠ی رووسی، ئاکار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا هیچ رۆژەڤێکی نهێنیی لەوەدا نییە و، رایگەیاند ''ئاڕاستەیەکی هێرشبەری نییە. لەو شوێنەی وەستاوە بە هیچ شێوەیەک هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەس. مەترسیی نییە بۆ سەر کەس''.














بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın