جيهان

لیبیا.. دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری تەرهونە

- لە شاری تەرهونە باکووری رۆژئاوای لیبیا کە هەفتەی رابردوو لە میلیشیاکانی لیوا خەلیفە حەفتەر پاک کرایەوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.

11.06.2020 - نوێکردنەوە : 11.06.2020
لیبیا.. دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری تەرهونە

Istanbul

تەرهونە - AA

ناوەندی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" کە لەلایەن حکوومەتی تەبایی نیشتمانییەوە بەڕێوەدەبرێت، دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شاری تەرهونە راگەیەنرا.

بەڕێوبەری فەرمانگەی گەڕان بەدوای کەسە بێسەروشوێنەکان، لوتفی تۆفیق میسراتی ئەوەی خستەڕوو، دوێنێ هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە کە مانگی سووری لیبیا گۆڕێکی بەکۆمەڵی دۆزیوەتەوە، دواتر کارمەندانی فەرمانگەکە چوونەتە شوێنی مەبەست و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوە.

لوتفی تۆفیق میسراتی باسی لەوەیش کرد کە هەنگاوی پێویست بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ تەرمەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە و ناشتنیان دەگیرێتەبەر و گوتی: "لەئێستادا لە شاری تەرهونە-ین کە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی لێ دۆزراوەتەوە و تا ئێستا دوو تەرم دەرهێندراونەتەوە، بەڵام ئەوەی بینیومانە ئەوەیە کە ناوچەکە پڕە لە تەرم، پێشتریش لە نزیکی ئێرە گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە دۆزرایەوە، پێمانوایە لێرەدا ١٠-١٢ تەرم هەبن".

ناوبراو هەروەها باسی لەوەیش کرد کە مانگی سووری لیبیا لێکۆڵینەوە لە تەواوی ناوچەکە ئەنجامدەدات و بۆ ئەو مەبەستەیش داوای هاوکاری لە دادگای سەربازی و فەرمانگەی گەڕان بەدوای کەسە بێسەروشوێنەکان کردووە.

دوابەدوای پاککردنەوەی شاری تەرهونە لە میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر لە نەخۆشخانەی گشتیی تەرهونە ١٠٦ تەرم دۆزرانەوە.

دوێنێش بەرپرسانی لیبیا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لە باشووری شاری تەرابلوسی پایتەخت ژمارەیەک تەرم لەناو کۆنتەینەرێکدا دۆزراونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın