جيهان

لیبیا.. بەهۆی مووشەکی میلیشیاکانی حەفتەرەوە منداڵێک کوژرا

- میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا کرد و لە ئاکامدا، منداڵێک کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.

16.04.2020 - نوێکردنەوە : 16.04.2020
لیبیا.. بەهۆی مووشەکی میلیشیاکانی حەفتەرەوە منداڵێک کوژرا

Libyan

تەرابلوس - AA

ناوەندی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "گڕکانی توڕەیی" سەربە حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی گەرەکێکی شاری تەرابلوسی پایتەخت کردووە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە یەکێک لەو مووشەکانە بەر خانوویەک کەوتووە و بووەتە هۆی کوژرانی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ و برینداربوونی سێ منداڵی دیکە کە تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ نۆ ساڵدا بووە و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە لە ٢١ی ئادارەوە بەناو ئاگربەست لە لیبیا راگەیەندراوە، بەڵام میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر چەندین جار ئاگربەستەکەیان پێشێلکردووە.

لەبەرامبەریشدا حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لە ٢٦ی ئاداردا ئۆپەڕاسیۆنی "زریانی ئاشتی" دەست پێ کرد و وەڵامی پەلامارەکانی میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەری دایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın