له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فر له ساریقامیش سروشت كه‌وتۆته جۆش‌وخرۆش
- گوڵه‌بەفرین ره‌نگ مۆر و سپی له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ساریقامیش پشكوتوون و به توانه‌وه‌ی به‌فر تاڤگه‌كان كه‌وتوونه‌ته جۆش.
Kars
قه‌رس – AA
له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فر له شارۆچكه‌ی ساریقامیش له پارێزگای قه‌رس كه درێژترین و سه‌ختترین زستان رووی تێ كردبوو، سروشت كه‌وتۆته جۆش‌وخرۆش.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما دارستانه‌كانی ساریچام كه چوارده‌وری شارۆچكه‌ی ساریقامیشیان داوه، بۆنی به‌هارییان لێ دێ.
گوڵه‌بەفرین ره‌نگ مۆر و سپی له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ساریقامیش پشكوتوون و به توانه‌وه‌ی به‌فر تاڤگه‌كان كه‌وتوونه‌ته جۆش. بوونی ورچی قاوەیی و باڵنده كۆچه‌رییه‌كان كه به دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن له ناوچه‌كه، دیمه‌نێكی دڵڕفێنتریان به سروشت به‌خشیووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن