له ژمارەیەک پارێزگای ئێران به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه قوتابخانه‌كان كران به پشوو
له پارێزگاكانی تاران، قوم، ئه‌رده‌بیل، مه‌ركه‌زی، گیلان، هه‌مه‌دان و قه‌زوین به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه قوتابخانه و زانكۆكان كرانه پشوو.
Tahran
تاران-AA
حكوومه‌تی ئێران به‌رده‌وامه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌شدا به‌فه‌رمانی حكوومه‌ت پارێزگاكانی تاران، قوم، ئه‌رده‌بیل، مه‌ركه‌زی، گیلان، هه‌مه‌دان و قه‌زوین له زانكۆكان، ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئایینی، قوتابخانه بنەڕەتی و ئامادەییه‌كان كرا به پشوو.
له ژمارەیەک پارێزگا پشووه‌كه ته‌نها بۆ رۆژێكه و له ژمارەیەکیان بۆ دوو رۆژ و له ژمارەیەکی دیكه‌شیان بۆ هه‌فته‌یه‌كه ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌م ماوه‌یه درێژ بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یی 10 رۆژ دواخران و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیش هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن