له ١٨ی مانگه‌وه گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆ له ١٦ شاری ئه‌ورووپاوه بۆ ١٤ خاڵ له توركیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
- هێڵی ئاسمانی تورك: "له ١٨ی حوزه‌یرانه‌وه، گه‌شتی راسته‌وخۆ له ١٦ شاری شه‌ش وڵاتی ئه‌ورووپاوه بۆ ١٤ خاڵ له ناوچه‌كانی ئانادۆڵو ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
هێڵی ئاسمانی تورك رایگەیاند کە له ١٨ی حوزه‌یرانه‌وه، گه‌شتی راسته‌وخۆ له ١٦ شاری شه‌ش وڵاتی ئه‌ورووپاوه بۆ ١٤ خاڵ له ناوچه‌كانی ئانادۆڵو ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
راوێژكاریی راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانی تورك بڵاوی كرده‌وه كۆمپانیاكه به شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه له ٢٨ی ئاداره‌وه رایگرتبوون.
له‌و میانه‌یه‌دا هێڵی ئاسمانی تورك له رۆژی ١٨ی حوزه‌یرانه‌وه، گه‌شتی راسته‌وخۆ له ١٦ شاری شه‌ش وڵاتی ئه‌ورووپاوه بۆ ١٤ خاڵ له ناوچه‌كانی ئانادۆڵو ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیاكه كه بووه‌ته بڕاندێكی گرنگی نێوده‌وڵه‌تیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاماده‌كاریدایه بۆ قۆناغی نوێی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی.
هێڵی ئاسمانی تورك به‌پیر داواكاریی هاووڵاتییانه‌وه هاتووه و له ١٨ی مانگه‌وه ده‌بێته‌وه پردی پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سویسرا، نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، سوید و دانمارك له‌گه‌ڵ ١٤ خاڵ له ناوچه‌كانی ئانادۆڵو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن