له كۆماری باشووری ئه‌فریقا له رۆژێكدا هه‌شت هه‌زار و ٨١٠ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
- له كۆماری باشووری ئه‌فریقا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٨ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Abuja
ئابوجا – AA
لە كۆماری باشووری ئه‌فریقا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌شت هه‌زار و ٨١٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی تووشبوونی هه‌شت هه‌زار و ٨١٠ كه‌سی دیكه به كۆرۆنا، ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته، ٢٢٤ هه‌زار و ٦٦٥ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٩٨ تووشبووی دیكه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، سێ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س.
تاكو ئێستا به تێكڕایی یه‌ك ملیۆن و ٩٤٤ هه‌زار و ٣٩٩ پشكنین ئه‌نجام دراوه.
١٠٦ هه‌زار و ٨٢٤ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وە.
به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له ناوچه‌ی وێسترن كه‌یپ و نزمترین ئاستی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوونیش له ناوچه‌ی نۆرز كه‌یپ، تۆمار كراوه.
له‌نێو وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقادا، كۆرۆنا زۆرترین كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كۆماری باشووری ئه‌فریقا.