عێراق

له‌ كه‌ركووك جێگیرکردنی کامێرای چاودێری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکارانی پارێزگای کەرکووک، عیماد ئەدهەم: "پڕۆژەکە کاری هێزە ئەمنییەکان ئاسان دەکات. کامێراکان بە چڕی لە ناوەندی شارەکە، شەقامە سەرەکییەکان، چواردەوری دامەزراوە گرنگەکان، دەروازەکانی شارەکە و بازگەکانی پۆلیس جێگیر دەکرێن".

Ali Makram Ghareeb  | 24.11.2022 - نوێکردنەوە : 25.11.2022
له‌ كه‌ركووك جێگیرکردنی کامێرای چاودێری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

Kerkuk

کەرکوک – AA

لە شاری کەرکووک سیستمی کامێرای چاودێری کە نزیکەی نۆ ساڵ پێش ئێستا پلان بوو دابنرێت و بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە هەڵپەسێردرا، دەست بە جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکارانی پارێزگای کەرکووک، عیماد ئەدهەم لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆلو ئاماژەی بەوە کرد، بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاسایشی شارەکە دەست بە دانانی کامێرای چاودێری دەکەن.

عیماد ئەدهەم باسی لەوەش کرد کە نزیکەی نۆ ساڵ پێش ئێستا کۆمپانیایەکی بیانی تەندەرەکەی بۆ دەرچووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پڕۆژەکە هەڵپەسێردراوە.

هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکە ئەمجارە تەندەرەکە بۆ دوو کۆمپانیای پسپۆر دەرچووە کە یەکێکیان عێراقی و ئەوەی دیکەیان بیانییە و رایگەیاند لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠٠ کامێرای چاودێری لە ١٥ ناوچەی شارەکە جێگیر دەکەن.

سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکارانی پارێزگای کەرکووک جەختی لەوەش کردەوە کە پڕۆژەکە سوودێکی زۆری بۆ دابینکردنی ئاسایشی شارەکە دەبێت و گوتی: "پڕۆژەکە کاری هێزە ئەمنییەکان ئاسان دەکات. کامێراکان، بە چڕی لە ناوەندی شارەکە، شەقامە سەرەکییەکان، چواردەوری دامەزراوە گرنگەکان، دەروازەکانی شارەکە و بازگەکانی پۆلیس جێگیر دەکرێن. بەمشێوەیە دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی و تاوانبارە داواکراوەکان ئاسان دەبێت".

عیماد ئەدهەم ئەوەی خستەڕوو کە سیستمه‌كه‌ لە ١ی کانوونی یەکەمەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاشیكرایكرد، لە دەرەوەی وڵات خولی راهێنانیان بەو پۆلیسانە کردووە کە کار لەسەر ئەم سیستمه‌ دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın