توركيا

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن فڕۆكه‌یه‌ك له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچوو

فڕۆكه‌یه‌ك كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن له‌ ئیستانبوڵ نیشته‌وه‌، له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچوو.

05.02.2020 - نوێکردنەوە : 06.02.2020
له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن فڕۆكه‌یه‌ك له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچوو

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

فڕۆكه‌یه‌ك كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن له‌ ئیستانبوڵ نیشته‌وه‌، له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچوو.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، فڕۆكه‌ی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس كه‌ گه‌شتیی نێوان ئیزمیر-ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه‌، دوای نیشتنه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن، له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

دوای ده‌رچوونی فڕۆكه‌كه‌ له‌ رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كران. 

ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ له‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌رببوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌وه‌ كوژێنرایه‌وه‌ و سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ ده‌رباز ده‌كرێن. 

ئەوەش زانراوە ئەو فڕۆکانەی کە بڕیاربوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەبیحە گۆکچەن بنیشنەوە، بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئاڕاستەکراون.

ھەریەک لە پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا و بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستانبوڵ، موستەفا چاڵشکان، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رووداوەکە چوونە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەبیحە گۆکچەن. 

 عەلی یەرلیکایا  گوتیشی: "بە گوێرەی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی پارێزگا، ١٣٩ بریندار گواستراونەتەوە بۆ ١٨ نەخۆشخانەی جیاواز".

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، جاھید تورھان، لەمبارەیەوە گوتی: " فڕۆکەکە ١٧٧ سەرنشینی ھەڵگرتبوو کە دووی منداڵن و شەش کەسیش تیمی فڕۆکەوانیەکەن".

ھاوکات  ھێڵی ئاسمانیی تورکی بەھۆی ئەو رووداوەی کە روویداوە سەرجەم نیشتنەوە و فڕینەکانی ئەمڕۆی ھێڵەکەی لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن، ھەڵوەشاندەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن