له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى دهۆک فه‌رمانى ده‌ستگيركردن بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌رچووه
به‌رێوه‌به‌رى پۆليسى پارێزگاى دهۆک ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ته‌قينه‌وه‌ى تانكى گاز لە دهۆک كه به‌هۆيه‌وه پێنج كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و فه‌رمانى ده‌ستگيركردن بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌رچووه.
Duhok
دهۆك-AA
دواى ته‌وابوونى دوو رۆژى ماته‌مينى گشتیى له پارێزگاى دهۆک كه به هۆى رووداوى ته‌قينه‌وه‌ى تانكیيه‌كى گاز كه گیانلەدەستدانی پێنج كه‌سی لێکەوتەوە، راگه‌یه‌ندرابوو، بنه‌ماڵه‌ی قوربانييه‌كانى ته‌قينه‌وه‌كه و به‌رێوه‌به‌رى پۆليسى پارێزگاى دهۆك كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيان له مزگه‌وتى حاجى ئه‌حمه‌د ئه‌نجامدا.
به‌رێوه‌به‌رى پۆليسى پارێزگاى دهۆک، عه‌ميد فه‌خرى ئه‌حمه‌د مه‌جيد ئاشکرایکرد په‌یوه‌ست به ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دهۆک، ليژنه‌يه‌ک له ئاسايش، به‌رگرىی شارستانى و پۆليسى دهۆک پێكهێنراوه و ده‌ستيان بە لێکۆڵینەوە له رووداوەکە كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ر په‌یوه‌ست به رووداوه‌كه، دادوه‌رى لێكۆڵينه‌وه فه‌رمانى ده‌ستگيركردنی بۆ چه‌ند كه‌سێک ده‌كردووه.
فه‌خرى ئه‌حمه‌د مه‌جيد راشیگەیاند، لێكۆڵينه‌وه‌کان لە رووداوەکە به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئەو کاتەی ده‌گه‌نه ئه‌نجام بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ته‌قینه‌وه‌ی تانكيیه‌كه به هۆى خه‌مساردييه‌وه بووه يان كێشه له سيستمى گازدا هەبووه و گوتی: "بێگومان له رۆژانى داهاتوودا ده‌گه‌ينه ئه‌نجام و بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نین".
بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی گاز لە سەربانی بەشە ناوخۆییەک لە گەڕەکی گرێى باسێى شارى دهۆک لە درەنگانێکی شەوی ٢١ی ئەم مانگە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، كه سیانیان پۆلیسن و ٤٢ کەسی دیکە بریندار بوون.
ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دهۆک دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى ١٧تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ له گه‌ڕه‌كى كازيوه‌ى شارى سلێمانى سيستمى گازى ماڵێك ته‌قييه‌وه و به‌هۆيه‌وه ١٥ كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سى ديكه‌يش برينداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن