له دهۆك بههۆى لێچوونى گازهوه ئاگر له ماڵێك كهوتهوه
بەهۆی لێچوونی گازەوە بهيانى ئهمڕۆ، ئاگر لە ماڵێک له كۆمهڵگاى مسیریکێ سهربه پارێزگاى دهۆك کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
Dahuk
دهۆك – AA
بهرپرسى راگهياندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانیی دهۆک، بێوار عهبدولعهزير بە ئاژانسى ئانادۆلو رایگەیاند، کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی ئەم بەیانییە لە کۆمەڵگەی مسیریکێ بوتڵی گازى ماڵێك لێچوونى ههبووه و ئاگر له ماڵهكه كهوتەوه و بنكهى بهرگريی شارستانیى سێمێل له شوێنى رووداوهكه ئامادهبوون و ئاگرهكهیان كۆنترۆل كرد و بهو هۆيهوه ژنێك و پياوێك سووتاون و رهوانهى نهخوشخانهى كران.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بەهۆی تەقینی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٢ی دیکەش برینداربوون، هەروەها لە تەقینی تانکێكى گاز لە گەڕەکی گرێى باسێ شارى دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و ٤٢ کەسیش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن