له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان ١٣ كه‌س كوژران
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له ویلایه‌تی نانگه‌رهار كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، ١٣ كه‌س كوژران.
Afghanistan
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك له ویلایه‌تی نانگه‌رهار كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، ١٣ كه‌س كوژران.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی نانگه‌رهار، ئاتوڵڵا هۆگیانی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له هێرشبه‌ران له رێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌روازه‌ی گرتووخانه‌ی نانگه‌رهاری كرده ئامانج، دواتر هێرشبه‌رانی دیكه چوونه ناو گرتووخانه‌كه و پێكدادان رووی دا له نێوان ئه‌وان و هێزه ئه‌منییه‌كان.
هۆگیانی تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێكدادانه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووه و سێ له هێرشبه‌ره‌كانیش كوژراون.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٢ی دیكه‌یش بریندار بوون.
تاكوو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن