له ئاسمانه‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی ناوه‌ندی بووله‌مه‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر تۆمار كرا
دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ كه ناوچه ده‌ریایییه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیساری له پارێزگای ئیزمیر هه‌ژاند، ده‌ریای ئیجه له‌سه‌ریییه‌وه رژا و ئاوی ده‌ریاكه چه‌ندین خانوو و شوێنكاری گرته‌وه.
Izmir
ئیزمیر – AA
دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ كه ناوچه ده‌ریایییه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیساری له پارێزگای ئیزمیر هه‌ژاند، ده‌ریای ئیجه له‌سه‌ریییه‌وه رژا و ئاوی ده‌ریاكه چه‌ندین خانوو و شوێنكاری گرته‌وه.
تیمه‌كانی شاره‌وانی و هاووڵاتییان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ردانی ئاوه‌كه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له شوێنكار، مێز و كورسییه‌كانی گه‌ڕه‌كی سغاجك كه یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شارۆچكه‌كه ئاو دایپۆشیوون.
ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌یش كه كه‌وتبوونه به‌ر شاڵاوی ئاوه‌كه، كه‌وتوونه‌ته ناو ده‌ریا. ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌له‌مه‌كانی به‌نده‌ره‌كه‌ش گوریسه‌كه‌یاان پچڕا و ده‌ریا بردوونی.
دیمه‌نی كه‌وتنه لاته‌نیشتی به‌له‌مه ده‌ریا بردووه‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناو ئاو له‌لایه‌ن درۆنی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كران.
ده‌نیز توفان'ی ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ كه شوێنكاره‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌یه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له كه‌ناری ده‌ریا بووه، گوتی: "كه سه‌یرم كرد ئاو له‌و ده‌ریا گه‌وره‌یه‌دا نه‌ماوه، نه‌مزانی چی روویداوه. ئیدی ئاوێكی زۆری ده‌ریا رژایه ناو شه‌قامه‌كان. ده‌تگوت بۆڕی ئاوه و ته‌قیووه. ئه‌وه‌ی له پێشی بوو ئاوه‌كه رایماڵی و له‌گه‌ڵ خۆی بردی. ئاوه‌كه منیشی برد و به ستوونێكی كاره‌بایی دادام".