كێشه ئابوورییه‌كانی ئێران گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی نیگه‌رانكه‌ر
- پسپۆڕی ئابووری ئێرانی و مامۆستا له به‌شی ئابووریناسی زانكۆی پاریس، جه‌مشید ئه‌سه‌دی: "به‌ر له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ حكوومه‌ت رووبه‌ڕووی كورتهێنانی بوودجه ببۆوه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠.
Istanbul
له كاتێكدا دابه‌زینی به‌های یه‌كه‌ی دراوی نیشتمانی ئێران، سزاكانی ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری ئه‌گه‌ری دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی له ئێران به‌هێز كردووه، رۆشنبیران و ئه‌كادیمییه‌كانی نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن.
حكوومه‌تی تاران هه‌وڵ ده‌دات رێگه بگرێت له كاردانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش بانكی ناوه‌ندی ئێران چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌های تمه‌ن و پشتیوانیكردن له گه‌شه‌ی ئابووری رێژه‌ی سووی پاره‌ی خه‌وێندراوی دوو نمره به‌رز كرده‌وه و گه‌یاندیه له سه‌دا ١٢.
پسپۆڕی ئابووری ئێرانی و مامۆستا له به‌شی ئابووریناسی زانكۆی پاریس، جه‌مشید ئه‌سه‌دی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "بانكی ناوه‌ندی له‌ڕێگای به‌رزكردنه‌وه‌ی سو‌و هه‌وڵ ده‌دات بۆرسه زیاد بكات و پێداویستی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌وڵه‌ت پڕ بكاته‌وه كه چی وای نه‌ماوه مایه‌پووچ ببن".
ئه‌سه‌دی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئابووری ئێران له‌ژێر كاریگه‌ری كورتهێنانی بوودجه‌دایه، گوتی: "به‌رله ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ حكوومه‌ت رووبه‌ڕووی كورتهێنانی بوودجه ببۆوه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠. له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه و سزاكانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كورتهێنانی بوودجه زیاتر ببێت".
ئه‌سه‌دی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌واوبوونی دراوی ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی ره‌وشی ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی و گوتی: "سیناریۆ ترسناكه‌كه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك وه‌ك ٢٠١٧ و ٢٠١٩ بڕژێنه سه‌ر شه‌قام. كێشه‌ی سه‌ره‌كی ته‌واوبوونی پاره‌یه. هۆكاری زیادكردنی رێژه‌ی سووی پاره‌ی خه‌وێندراویش بۆ ره‌وشی مایه‌پووچبوونی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه".
- هۆكاری خۆپیشاندانه‌كان
هه‌روه‌ها سه‌عید بوله‌نتنازار كه یه‌كێكی دیكه‌یه له ئابووریناسانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كێشه‌ی توانای كڕین و فرۆشتن ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی زیاتر و گوتی: "ئه‌وه یه‌كێكه له كێشه‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتان. به زیادكردنی سو‌و خه‌ڵك پاره‌كه‌ی له بانك ده‌خه‌وێنێت. به‌م جۆره ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت هێزی كڕین و فرۆشتن كۆنترۆڵ بكات. بێگومان ئه‌گه‌ر بانكێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ی دارایی سه‌رچاوه‌كانی به دروستیی دیاری نه‌كات و وه‌به‌رهێنان به دروستی نه‌كات، له داهاتوودا تووشی كێشه ده‌بێته‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان نییه، پاره‌ی خه‌ڵكیان به دروستی به‌كارنه‌هێنا و نه‌یان دایه‌وه خه‌ڵك، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕژێته سه‌ر شه‌قام".
- دابه‌زینی به‌های تمه‌ن
هه‌فته‌ی رابردوو دوای هه‌نارده‌كردنی به‌نزین بۆ ڤێنیزوێلا ئه‌مریكا گه‌مارۆی خسته سه‌ر كه‌شتیوانه‌كانی ئێران و دوای ئه‌و بڕیاره‌یش كه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیی له دژی ئێران دای، به‌های یه‌كه‌ی دراوی نیشتمانیی ئێران دابه‌زی و به جۆرێك یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته ٢٠ هه‌زار تمه‌ن.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه هۆكاری دابه‌زینی تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار بۆ دوا كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا و عێراقیش بگه‌ڕێته‌وه.
نوێنه‌ری پێشووتری ئێران له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، سه‌باح زه‌نگه‌نه له گوتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ipis.ir بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیوویه‌تی "ده‌بێت كرۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له‌ناوبردنی ئێران بێت. ئه‌گه‌ر عێراق بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆنه‌بێته‌وه، ئه‌وا دووچاری سزا ئابوورییه‌كان ده‌بێته‌وه".
عێراق دۆلار بۆ ئێران دابین ده‌كات و له دوای چین زۆرترین شت له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات.
گوته‌بێژی یه‌كێتی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران، حه‌مید حوسه‌ینی له مانگی كانوونی دووه‌م رایگه‌یاند: "له میانی ١٠ مانگی رابردوودا به بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌نارده‌ی عێراق كراوه. پاره‌ی هه‌نارده‌كردنی گاز و نه‌وت بۆ عێراق له هه‌ژماری بانكی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌خه‌وێندرێت. ئه‌مریكا رێگره له راكێشانی ئه‌و پاره خه‌وێندراوه. به‌م هۆیه‌وه پێنج ملیۆن دۆلار له بانكی ناوه‌ندی عێراق بلۆك كراوه".
جگه له نزمبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت، هه‌روه‌ها ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێش كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر بازاڕ و ئه‌مانه‌ش به‌هۆكاری دیكه‌ی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن داده‌ندرێن.
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیریش له‌م رۆژانه‌ی دواییدا رایگه‌یاند كه نزمبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له ١٠٠ ملیار دۆلاره‌وه بۆ هه‌شت ملیار دۆلار و كاریگه‌ری نه‌رێنی كۆرۆنا له‌سه‌ر بازاڕ بووه‌ته هۆی زیادبوونی بێكاری، قوڵتركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری.
سیاسه‌تمه‌داری ریفۆرمیستی ئێرانی، مسته‌فا تاجزاده كێشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ نادیده‌گرتنی سزا ئابوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌هۆی ستراتیجییه‌تی 'نا بۆ جه‌نگ و دانوستان' و ده‌ڵێت "ئه‌م ستراتیجییه‌ته به‌هۆی سزا زۆره‌كانه‌وه زیان به گه‌لی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت. خۆ ره‌خنه‌گرتن له‌مه‌ش به دژایه‌تیكردنی ویلایه‌تی فه‌قیهـ له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ن؟".
- هۆشداریدانی رۆشنبیران
مامۆستایان له كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی تاران، دكتۆر عه‌باس ئاهوندی و حوجه‌تیولئیسلام سه‌یید موسه‌وی هۆینیها هۆشداری ده‌ده‌ن به به‌رپرسانی حكوومه‌ت له‌وه‌ی به‌هۆی كێشه ئابوورییه‌كانه‌وه بێزاری گشتیی ناو خه‌ڵك و بێكاری له‌وانه‌یه ببێته هۆی راپه‌ڕینی چینی خواره‌وه.
ئاهوندی كه له ویلایه‌تی یه‌كه‌می حكوومه‌تی حه‌سه‌ن روحانی-دا وه‌زیری گواستنه‌وه و شارسازی بووه،- له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تێلگرام نووسیوویه‌تی: "كاتێك جوگرافیای سیاسیی و مێژووی ناوچه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنی كاریگه‌رییه هه‌ره له‌پێشه‌كان كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر 'ئاسایشی نیشتمانیی' ئێران ده‌كه‌ن 'لاوازی ئابووری و ناڕه‌زایه‌تی گشتی'ن".
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی قوتابییانی سه‌ر به ئیمام خومه‌ینی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆژنامه‌ی سه‌لام كه داخراوه، هۆینیها كه تاكو ئێستا كاتی خۆی بۆ سزاكانی ئه‌مریكا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان كردووه له په‌یامێكدا كه بۆ رابه‌ری وڵاته‌كه‌ی، عه‌لی خامنه‌یی نووسیووه داكۆكی له‌وه كردووه كه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ئێران كه به تایبه‌ت بووه‌ته هۆی كێشه ئابوورییه‌كان بۆ بڕیاره سیاسییه هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌تی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن