توركيا

كۆنگرەى رۆژنامەوانیى هاوبەشى نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکراینا

- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەکو تورکیا، بەشێوەیەکی بەھێز بەرگریمان لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکرانیا کرد".

Andaç Hongur, Hatice Şenses Kurukız, Berk Özkan  | 10.04.2021 - نوێکردنەوە : 11.04.2021
كۆنگرەى رۆژنامەوانیى هاوبەشى نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکراینا

Istanbul

ئیستانبوڵ / ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە، دەریای رەش، بەردەوامبێت لەوەی وەک دەریای ئاشتی، خۆشگوزەرانی و ھاوکاری بمێنێتەوە".

ئەردۆغان، لە کۆشکی ھوبەر لە ئیستانبوڵ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلینسکی کۆبوویەوە. دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر، دەستیان بە دانیشتنی ئەنجوومەنی ستراتیجی لە ئاستی باڵا کرد.

لە دوای دانیشتنەکە، رێورەسمی واژۆکردنی رێککەوتنە دوقۆڵییەکان بەڕێوەچوو.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی کۆنگرە رۆژنامە ھاوبەشەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلینسکی، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەی نۆیەمی ئەنجوومەنی ستراتیجی ئاستی باڵا، کە بناغەی ھاوبەشیی ستراتیجی تورکیا- ئۆکراینا-یە ئەنجامداوە و گوتی، "ئەو راگەیەندراوەی کە بەبۆنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بڵاومانکردەوە، ھاوبەشی ستراتیجیمانی پتەوترکرد".

ئەردۆغان، گوتی "وەکو تورکیا، بەشێوەیەکی بەھێز بەرگریمان لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکرانیا کرد".

لە بارەی تاتارەکانی ھەرێمی کریمیا، ئەردۆغان، گوتی"باشترکردنی ژیانی براکانمان لە تاتارەکانی کریمیا، کە ناچاربوون وڵاتیان بەجێبھێڵن، بەرپرسیارێتییەکی مێژووی و مرۆڤایەتییە بۆ ئێمە".

ئەردۆغان، گوتیشی "جارێکی دیکە سووربوونی خۆمان لەسەر پرەنسیپی داننەنان بە لکاندنی کریمیا دووپات دەکەینەوە".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پاڵپشتی خۆی بۆ پلاتفۆرمی کریمیا دووپاتکردەوە و گوتی، "پاڵپشتی خۆمانمان بۆ ھەوڵی پلاتفۆرمی کریمیا، کە لە رێگەیەوە ئۆکراینا دەیەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بابەتی کریمیا کۆبکاتەوە، راگەیاند".

ئەردۆغان، گوتیشی "بروامان وایە، دەبێت ئەو قەیرانەی کە ھەیە لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا و یاسای نێودەوڵەتی و بەرێگای ئاشتییانە و دیپلۆماسی چارەسەربکرێت".

ئەردۆغان، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی مینسک-ی وەکو چارەسەر بۆ گرژییەکان دانا و گوتی "ئومێدەوارین، ئەو گرژییانەی کە لەم دواییانەدا لەسەر ئەرز بینیومانە، بەزووترین کات کۆتایی پێبێت، ئاگربەست بەردەوامبێت و لەسەر بنەمای رێککەوتنی مینسک لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێت".

لە بارەی کارەکانی نێردەی تایبەتی چاودێری رێکخراوی ئاسایش و ھەماھەنگی ئەورووپا لە ئۆکراینا، سەرکۆماری تورکیا گوتی، "گرنگی بەوە دەدەین کە نێردەکە بەبێ ئەوەی دووچاری ھیچ رێگرییەک بێت ئەرکەکەی بەجێبگەیەنێت".

سەبارەت بە زیادکردنی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئۆکراینا، ئەردۆغان، گوتی"رێککەوتنی بازرگانی ئازاد، کە گوتووێژەکانمان لەسەری بەردەوامە، لە نزیکترین کاتدا واژۆ دەکرێـت و لەو بروایەدام کە لە بە شێوەیەکی خێرا دەگەینە ئامانجمان لە قەبارەی ١٠ ملیار دۆلار بازرگانی".

ھەر لە بابەتی بازرگانیدا ئەردۆغان گوتی،"ئەو کاریگەرە کەمەی کە لەکاتی پەتاکەدا قەبارەی بازرگانیمان دووچاری بووەوە، نیشانەی ئەوەیە کە بناغەی پتەوی بازرگانی دووقۆڵیمان لەگەل ئابووریمان یەکتر تەواودەکەن".

ئەردۆغان، گوتیشی "بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی نێوان بابەتەکانی سیاسەت و بەرگریی، بە بەشداریکردنی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ھەردوولامان، لە پلاتفۆرمێکی نوێدا بە فۆرماتی دوو کۆ دوو دەستمان بە راوێژکارییەکان کردووە".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، جەختی لەەوەش کردەوە کە ھەماھەنگی نێوان تورکیا و ئۆکراینا بەھیچ شێوەیەک ھەوڵێک نییە لە دژی وڵاتانی سێیەمدا و گوتی،"پیشەسازی بەرگریی گرنگییەکی دیکە پێکدەھێنێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئۆکرانیا-دا".

ئەردۆغان، گوتیشی"بە سایەی ئەو ئەزموونانەی کە ساڵی رابردوو لە پێشخستنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ھەڵمەتەکانی کوتانی بەکۆمەڵ بەدەستمان ھێناوە، ئەمساڵ دۆستە ئۆکراینییەکانمان لە کەشوھەوایەکی پارێزراو میواندارێتی دەکەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın