جيهان

كوژرانی دوو سه‌رباز له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ ئه‌مریكا

- هێرشێكی چه‌كداریی بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ ویلایه‌تی داکۆتای باکوور باکووری‌ ئه‌مریكا، كوژرانی دوو سه‌ربازی لێكه‌وته‌وه‌.

Mücahit Oktay  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
كوژرانی دوو سه‌رباز له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ ئه‌مریكا

New York

نیویۆرك - AA

له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ ویلایه‌تی داکۆتای باکوور باکووری‌ ئه‌مریكا، دوو سه‌رباز كوژران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی گراند فۆركس-ه‌وه‌ له‌ ویلایەتی داکۆتای باکوور بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌؛ ''له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی له‌ كاته‌كانی به‌یانییدا، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا''.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌‌ دوای هێرشه‌كه‌ كه‌ ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٤:٣٠ خوله‌ك ئه‌نجامدرا، ره‌وشی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌، ئاسایشی كارمەن‌ده‌كانی دیكه‌ ده‌سته‌به‌ركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ناوی ئه‌و سه‌ربازانه‌شی کوژراون له‌ پاش ٢٤ كاتژمێر راده‌گه‌یه‌ندرێن و زانیاریش ده‌خرێته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ كوێوه‌ هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌ و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ یان نا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی فەرمی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانیی گراند فۆركس-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا درۆنه‌كانی RQ-4 Global Hawk كه‌ شه‌و و رۆژ له‌ به‌رزایی زۆر زانیاری هه‌واڵگریی ده‌ستده‌خه‌ن له‌ پێگه‌ی ناوه‌ندن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن