كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بەلەمەکەی وان درێژه‌یان هه‌یه
سه‌رله‌نوێ كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای به‌له‌مه ونبووه‌كه‌ی وان‌دا ده‌ستیپێكرده‌وه.
Van
وان- AA
دوای ئه‌وه‌ی كه زانیاریی ئه‌وه درا، به‌له‌مێك كه رۆژی ٢٧ی حوزه‌یرانه‌وه له ده‌ریاچه‌ی وان ونبووه، كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌یدا درێژه‌یان هه‌یه.
كاره‌كانی گه‌ڕان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌له‌مه‌ی له گه‌ڕه‌كی ئاڵتنساچ سه‌ربه شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش-ه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وتبوو و جارێكی دیكه هه‌واڵی نه‌زانرابوو، له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێكرد.
له‌سه‌ر رووی ده‌ریاچه‌ی وان و له ئاسمان و وشكانییه‌وه تیمه جۆراوجۆره‌كانی جه‌ندرمه، ئافاد، ته‌ندروستیی و ئاسایش له گه‌ڕان به‌رده‌وامن.
تیمێك له هێزه ده‌ریاییه‌كان و تیمێكیش له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به‌شداریی له كاره‌كانی گه‌ڕاندا ده‌كه‌ن.
تیمه‌كان به هه‌شت ئامێری جۆراوجۆر به‌دوای ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه ونبووه، له گه‌ڕان به‌رده‌وامن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن