عێراق

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق لە كەركووك و سەڵاحەددین بەردەوامە

- قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق كە هێزە عێراقییەكان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری كەركووك دەستیان پێكردووە بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە.

Zana Natık Kerem  | 03.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق لە كەركووك و سەڵاحەددین بەردەوامە

  • كەركووك ــ AA

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق كە هێزە عێراقییەكان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری كەركووك دەستیان پێكردووە بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە

راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی، سوپا و پۆلیسی فیدرال و سوات بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا و هێزی ئاسمانی لە دووەمی رۆژدا لە پێنج محوەری كەركووك، دەستیانکردووەتەوە بە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پشكنین لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای كەركووك لە سنووری یەكلاكەرەوە لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەددین بە رووبەری 837،5 كیلۆمەتر چوارگۆشە، ئەنجام دەدرێت.

دوێنێ‌ سێشەممە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پێنج میحوەری باشووری رۆژئاوای كەركووك دەستی پێ كرد.

هەر دوێنێ‌ سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی سەرادنی كەركووكی كرد و لە میانیدا سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق كرد و رایگەیاند كە ئەو ئۆپەراسیۆنە، سەركەوتنی سەروەرییە.

ــ پێشهاتەكانی دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق

لە میانی دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق، هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین و حەشدی شەعبی، ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین دۆزیەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەحەڵاددین، هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەحەڵاحەددین و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە میانی دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراقدا، ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین دۆزیوەتەوە كە 40 بۆمبی چێنراو و یەك مووشەكی تیایدا بوو.

ئاماژە بەوەیشدراوە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەحەڵاحەددین و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە میانی دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراقدا، بەردەوام دەبن لە پشكنینی زنجیرە چیای حەمرین بە ئامانجی پاكسازیكردنی لە تیرۆریستانی داعش.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın