فەیسبووک ژمارەیەک هەژماری سەربە چین دادەخات
New York
نیویۆرک-AA
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، داخستنی ژمارەیەک هەژماری نەناسراوی سەربە چین راگەیاند کە کۆمەڵێک بابەتییان بۆ کاریگەریکردنە سەر سیاسەتی ئەمریکا و فلیپین بڵاوکردووەتەوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە ئەمە یەکەمجارە بەهۆی دەستوەردان لە سیاسەتی ئەمریکا، ژمارەیەک هەژماری سەربە چین دابخرێن.
بەرپرسی کاروباری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای فەیسبووک، ناتانیەل گلایشەر لەو بارەیەوە رایگەیاند "بەهۆی پێشێلکردنی سیاسەتە ئەمنییەکانمانەوە ژمارەیەک هەژماری ساختەی سەربە چین-مان داخستووە".
ناتانیەل گلایشەر ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەشێکی ئەو هەژمارانە کە بەنیازی دەستوەردان لە سیاسەتی ئاسیا و ئەمریکا بابەتییان بڵاوکردوەتەوە لە وڵاتی فلیپین فۆڵۆوەری زۆریان هەیە. ئەم هەژمارانە لە بڵاوکراوەکانیاندا پشتیوانی سەرۆکی فلیپین، رۆدریگۆ دوتەرتە دەکەن.
ناوبراو لەبارەی هەژمارەکانی ئەمریکاوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو هەژمارانە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەم بۆ پشتیوانیکردن لە پارتی کۆمار و بۆ پشتیوانیکردن لە پارتی دیموکرات بابەتیان بڵاوکردووەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن