فەرماندەی هێزی وشکانی تورکیا لەسەر سنوورەکانی عێراق هێزەکانی بەسەر کردەوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
فەرماندەی هێزی وشکانی تورکیا جەنەڕاڵ سەڵچووک بایراکتارئوغڵو هێزەکانی سوپای تورکیا لە چیای زنار لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق، بەسەر کردەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، فەرماندەی هێزی وشکانی تورکیا جەنەڕاڵ سەڵچووک بایراکتارئوغڵو بە مەبەستی سەردان و لە نزیکەوە ئاگاداربوونی لە ڕەوشی هێزەکانیان، سەردانی ناوچە سنوورییەکانی شرنەخ و چیای زناری کردووە و لە نزیکەوە چاوی کەوتووە بە فەرماندەکان و سەربازانی سوپا.
بە پێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاو کراوەتەوە، جەنەڕاڵ بایراکتارئوغڵو لە میانی سەردانەکەیدا گفتوگۆی لەگەڵ فەرماندەکان و سەربازاندا دەکات و دۆخی سەربازیی ناوچەکە هەڵدەسەنگێنێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن