جيهان

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەچڕی باکووری کەرتی غەززە بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی چڕ باکووری کەرتی غەززە بۆردومان دەکەن.

Ali Semercir  | 15.05.2021 - نوێکردنەوە : 18.05.2021
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەچڕی باکووری کەرتی غەززە بۆردومان دەکەن

Gazze

غەززە - AA

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی چڕ باکووری کەرتی غەززە بۆردومان دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە بەدەستکەوتووە، نزیکەی ٣٠ ھێرش بۆسەر باکووری غەززە ئەنجامدراوە.

لە بۆردومانەکەدا دەوروبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە، خانووی کەسانی سڤیل و مزگەوتێک لە باکووری غەززە کراوەتە ئامانج و کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکەش پچڕاوە.

تا ئێستا وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە ھیچ راگەیەندراوێکی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ئەم ھێرشەی دوایی نەخستووەتەڕوو، بەڵام شایەتحاڵان ئاماژە بە ھەبوونی شەھید و بریندار دەکەن.

- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە

گرژییەکان لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە و بەھۆی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکی شەیخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا بەردەوامن و رۆژی حەوتی ئایار بەھۆی بەکارھێنانی گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گرژییەکان ھەڵکشانیان بەخۆوەبینی.

گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.

بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.

دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın