جيهان

فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل لە وەڵامی مووشەکبارانی حزبوڵڵا، لوبنانیان بۆردومان کرد

- حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی سەر گوندەکانی باشووری لوبنان، تۆپخانەکانی ئیسرائیلیان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

Naim Berjawi  | 13.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل لە وەڵامی مووشەکبارانی حزبوڵڵا، لوبنانیان بۆردومان کرد

Lebanon

بەیروت ــ AA

حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی دەیان مووشەکی کاتیۆشا، پێگەکانی تۆپخانەکانی ئیسرائیلیان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک ئامانجی حزبوڵڵای لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان بۆردومان کرد.

حزبوڵڵا لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەشداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی دەیان مووشەکی کاتیۆشا، پێگەکانی تۆپخانەی ئیسرائیلیان لە ناوچەی زاعورە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەیان لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر شارۆچکەکانی عیتا شەعب و تیبە باشووری لوبنان، ئەنجامداوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک مووشەک کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئاراستە کرابوون، لەسەر ئاسمانی ناوچەی حەمامس سەربە قەزای مەرجەعیون باشووری لوبنان تەقیونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان بۆسەر شارۆچکەکانی عیلما شەعب، تەیر حەریفا و جەبین باشووری لوبنان ئەنجامداوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئێوارەی دوێنێ ھەینی، ٤٠ مووشەک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کران.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردبوویەوە کە سوپای ئیسرائیل ئەوەی بەدی کردووە، ٤٠ مووشەک لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون.

ڕاشیگەیاندبوو، مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل کە بە "گومەزی ئاسنین" ناسراوە، تێشکێندراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın