فرسهت سۆفی: ''دۆخی ههولێر رۆژ به رۆژ بهرهو خراپتر دهڕوات''
پارێزگاری ههولێر، فرسهت سۆفی: ''دەبێت رێکاری نوێ بگرینەبەر و ئەگەرنا دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و بڕیارە ئەمشەو کۆبینەوە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بڕیاری پێویست دەدەین''.
Arbil
ههولێر - AA
پارێزگاری ههولێر، فرسهت سۆفی رایگهیاند: ''دەبێت رێکاری نوێ بگرینەبەر و ئەگەرنا دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بڕیارە ئەمشەو کۆبینەوە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بڕیاری پێویست دەدەین''.
فرسهت سۆفی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، دۆخی تەندروستی شاری ھەولێر بەرەو خراپتر دەڕوات و ئەمشەو بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەدەن.
راشیگهیاند: ''له كۆبوونهوهمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر و نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا، گوێمان لە قسەکانیان گرت کە بەڕاشکاوانە رایانگەیاند دۆخی ھەولێر بەرەو خراپی دەڕوات''.
پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: ''دەبێت رێکاری نوێ بگرینەبەر و ئەگەرنا دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بڕیارە ئەمشەو کۆبینەوە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بڕیاری پێویست دەدەین''.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بازگەکانی ھاتنە ناو شاری ھەولێر بەتەواوی دادەخەن و ههروهها رایگهیاند: ''ئەمشەو بڕیاردەدەین کە بازگەکانی ناو ھاتنە شاری ھەولێر بە تەواوی دابخەین و رێپێدانی تایبەتیش نامینێت، بۆیە خەڵک دڵنیا دەکەینەوە ھەر بڕیارێکیش بدەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتییان دەکەین''.
فەرسەت سۆفی ھۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر ژمارەی تووشبووان بەرزببێتەوە رەنگە نەتوانرێت وەک پێویست نەخۆش وەربگیرێت و گوتی: ''لە نەخۆشخانەی رزگاری ١٨ ئامێری ھەناسەدان ھەیە، بۆیە ئەگەر ژمارەی نەخۆشەکان زیادبکات رەنگە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئەگەر ناچار نەبین ههرگیز بریاری توندتر دەرناکەین بەڵام دۆخەکە زۆر خراپە''.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری ههولێر ئاشكرایكرد، بازرگانێک سی ههزار دۆلاری تەرخان کردبوو وەک یارمەتی بۆ پارێزگای ھەولێر و ئەوانیش لە رێگای لیژنەیەکەوە بڕە پارەکەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر کردووە تا دابەشی بكهن بهسهر تیمەکانیاندا.
ھەر لە کۆنگرە رۆژانامەوانییەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر دلۆڤان محەمەد فاتیح ئاماژەی بە ئامارەکانی تووشبووان و مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێر کرد و گوتی: ''ئێستا ٤٢٨ نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و ٢٣ ھاووڵاتییش بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن