Ankara
ئەنقەرە - AA
پ.د. عەزیز سانجار لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی زانایانی تورکیا بۆ پەرەپێدانی دەرمان و ڤاکسین، رایگەیاند "دژایەتیکردنی ڤاکسین کارێکی نالۆجیکییە، تەنانەت ئەگەر یاساش نەیسەپێنێت پێویستە هاووڵاتییان خۆیان ڤاکسین وەرگرن".
عەزیز سانجار کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە لە بواری کیمیادا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی تەکنەلۆجیای تەکنۆفێست و لەسەر بانگێشتی وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیای تورکیا، مستەفا ڤارانک لە ئەمریکاوە گەڕاییەوە تورکیا و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو لێکۆڵەرانە کۆبووەوە کە لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "تورکیا توبیتاک کۆرۆنا"دا کار دەکەن.
دوای کۆبوونەوەکەش عەزیز سانجار لێدوانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دا و لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەو کەسانەی دژایەتی هەڵمەتەکانی وەرگرتنی ڤاکسین دەکەن رایگەیاند "بەڕاستی نازانم چی بەم کەسانە بڵێم، چونکە بەڕای من دژایەتیکردنی وەرگرتنی ڤاکسین هەڵوێستێکی نالۆجیکییە، تەنانەت ئەگەر یاساش نەیسەپێنێت پێویستە هاووڵاتییان ڤاکسین وەرگرن".