عێراق

عێراق.. پاتریۆت رێگریكرد لە دوو مووشەكی ئاراستەكراو بۆسەر بنكەیەكی سوپای ئەمریكا

- سەرچاوەیەكی سەربازی: "سیستەمی پاتریۆت رێگریكردووە لە دوو مووشەكی ئاراستەكراو بۆسەر بنكەیەك لە رۆژئاوای عێراق كە سەربازانی ئەمریكای تیایدا جێگركراوە".

Zana Natık Kerem  | 31.03.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
عێراق.. پاتریۆت رێگریكرد لە دوو مووشەكی ئاراستەكراو بۆسەر بنكەیەكی سوپای ئەمریكا

Baghdad

ئەنبار ــ AA

سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند كە سیستەمی پاتریۆت رێگریكردووە لە دوو مووشەكی ئاراستەكراو بۆسەر بنكەیەك لە رۆژئاوای عێراق كە سەربازانی ئەمریكای تیایدا جێگركراوە.

لەوبارەوە ئەفسەرێك لە سوپای عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ‌ئاشكرایكرد، سیستەمی پاتریۆتی ئەمریكا بەرپەرچی دوو مووشەكی داوەتەوە كە ئاراستەی بنكەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار كرابوون.

باسی لەوەشكرد كە دوو مووشەكەکە دوای تەقاندنەوەیان لەسەر رێگەیەكی گشتی رۆژهەڵاتی بنكەی عەین ئەسەد كەوتوونەتەخوارەوە.

ئەو ئەفسەرە گوتیشی: "ئامانج لە ئاراستەكردنی دوو مووشەكەكە، بۆردومانكردنی هێزەكانی ئەمریكا بووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın