عێراق

عێراق.. هێرشێکی داعش لە ئەنبار حەوت قوربانی لێکەوتەوە

- لە ئاکامی هێرشێکی داعش بۆسەر خێزانی کارمەندێکی پۆلیس لە سنووری پارێزگای ئەنبار، سێ کەسی خێزانەکە کوژران و چواری دیکەیش برینداربوون.

13.05.2020 - نوێکردنەوە : 14.05.2020
عێراق.. هێرشێکی داعش لە ئەنبار حەوت قوربانی لێکەوتەوە

Iraq

ئەنبار - AA

سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق رایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشێکی داعش بۆسەر خێزانی کارمەندێکی پۆلیس لە سنووری پارێزگای ئەنبار، سێ کەسی خێزانەکە کوژران و چواری دیکەیش برینداربوون.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، هێرشیانکردووەتەوە سەر ماڵی کارمەندێکی پۆلیس لە ناوچەی ئەبو زیبان رۆژهەڵاتی شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار.

ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی هێرشەکەدا، سێ کەسی خێزانی کارمەندەکەی پۆلیس کوژراون و چواری دیکەیش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ئافرەتن.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەم دواییانە، هێرشی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لە سنووری پارێزگای ئەنبار زیادی کردووە، ئەوەیش لە کاتێکدایە کە هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە بیابانەکانی ئەو پارێزگایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın