عێراق

عێراق.. كوژرانی 10 چەكداری حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەحەڵاحەددین

- لە ئاكامی زنجیرەیەك پەلاماری داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.

Zana Natık Kerem  | 02.05.2020 - نوێکردنەوە : 03.05.2020
عێراق.. كوژرانی 10 چەكداری حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەحەڵاحەددین

Baghdad

سەڵاحەددین ــ AA

لە ئاكامی زنجیرەیەك پەلاماری داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.

لەوبارەوە پارێزگاری سەڵاحەددین، محەمەد كەریم بەلەداوی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاشكرایكردووە كە هێزی لیوای 41ی سەربە حەشدی شەعبی، بەرپەرچی پەلامارێكی چەكدارانی داعشی داوەتەوە بۆ سەر ناوچەی تەل زەهەب سەربە قەزای بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

لای خۆیەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، لیوا روكن موحسن حاتم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە چەكدارانی داعش پەلاماری حەشدی شەعبییان داوە لە ناوچەی مكێشیفە سەربە پارێزگای سەڵاحەددین.

راشیگەیەندراوە كە لە ئاكامی ئەو پەلامارانەی داعش، 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın