عێراق.. قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ هەڵگیرا
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا ژمارەیەک بڕیاری پەیوەندیدار بە پرسی ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەرکرد.
Arbil
ھەولێر - AA
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا ژمارەیەک بڕیاری پەیوەندیدار بە پرسی ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەرکرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی سەربە حکوومەتی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی لیژنەکەدا بڕیاری ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتوچۆی تەواوەتیی و جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتوچۆی سنووردار دەرکراوە.
بەپێی بڕیارەکە، قەدەغەی ھاتوچۆی سنووردار لە پارێزگای بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا لە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو تاوەکو ٥:٠٠ی بەیانی بەدرێژایی رۆژانی ھەفتە جێبەجێ دەکرێ.
بەگوێرەی بڕیارەکەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق، داخستنی مۆڵ، چێشتخانە، کافتریا، ھۆڵەکانی پرسە و سینەما، لە رۆژانی جەژن بەردەوام دەبن، و دوای جەژن لە ١٧ی مانگ دەکرێنەوە، لە نێوان کاتژمێر ٥ بەیانی بۆ ٨:٣٠ خولەکی شەو.
لەوەپێش حکوومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی تەواوەتیی ھاتوچۆی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ھەموو شارەکانی عێراق، دەرکردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن