سياسەت, عێراق

عێراق.. رافع عیساوی ئازادكرا

- ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ئازادكردنی وەزیری پێشووتری دارایی، رافع عیساوی راگەیاند كە بەتۆمەتی تیرۆر دەستبەسەركرابوو.

Zana Natık Kerem  | 30.06.2020 - نوێکردنەوە : 30.06.2020
عێراق.. رافع عیساوی ئازادكرا

Baghdad

بەغدا ــ AA

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ئازادكردنی وەزیری پێشووتری دارایی، رافع عیساوی راگەیاند كە بەتۆمەتی تیرۆر دەستبەسەركرابوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە "دادگای لێكۆڵینەوەكانی رەسافە تایبەت بە پرسەكانی تیرۆر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ رافع عیساوی تەواو كرد دوای ئەوەی خۆی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كرد و نكۆڵی لەو تۆمەتانە كرد كە ئاراستەی كرابوون، تاكە بەڵگەیش كە دژبە رافع عیساوی لەو پرسە بەدەست هاتبوو، گوتەی یەكێك لەو تۆمەتبارانە بوو كە لە میانی وەرگرتنی گوتەكانی وەك شایەتحاڵ لە دۆسیەكەی رافع عیساوی-دا قسەكانی گۆڕیوە، بۆیە بەپێی ماددەی (125) لە یاسای دادگاكانی سزادان، ئەو بەڵگەیەی كە لەو دۆسیە ئاراستەی تۆمەتبار كرابوو، لادرا".

لە راگەیەنداوەكەدا ئەوەیش هاتووە "لەبەر ئەوە بڕیاری ئازادكردنی رافع عیساوی دەركراوە و دۆسیەی ناوبراویش بەپێی ماددەی (130/ب) لە یاسای دادگاكانی سزادان، داخراوە".

بەپێی راگەیەندراوەکە "سەبارەت بەو بڕیار و سزایانەی كە بەپێی ئامادەنەبوونی لە دادگا بۆ رافع عیساوی لە دۆسیەی تۆمەتباركردنی بە گەندەڵی كارگێڕی دەركراون، بە رەچاوكردنی ئەوەی خۆی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كردووە و ناڕەزایەتی لەسەر ئەو بڕیار و سزایانە نیشان داوە، بەپێی یاسا ناڕەزاییەتییەكەی پەسەندكراوە و بە (دەستەبەری) ئازادكراوە".

پێشتر ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رایگەیاندبوو كە بڕیاری دەستبەسەركردن بۆ وەزیری پێشووتری دارایی، رافع عیساوی دەركراوە، بۆ ئەوەی بەتۆمەتی تیرۆر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

رافع عیساوی كەسایەتییەكی سوننەیە و لەنێوان ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٣ لە حكوومەتەكەی نوری مالیكی (٢٠٠٦-٢٠١٤) وەزیری دارایی بوو.

رافع عیساوی لە ئاداری ٢٠١٣دا، دەستی لەكاركێشایەوە و هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ "ناڕەزایەتیی دژبە سیاسەتی تائیفی كە نوری مالیكی دژبە سوننە پەیڕەوی كرد".

دەستلەكاركێشانەوەی عیساوی لە پۆستی وەزیری دارایی دوای ئەوە هات كە ناوبراو بە تێوەگلانی لە پرسی تیرۆر تۆمەتبار كرا، هەروەها دوای ئەوەی یەكێك لە پاسەوانەكانی دەستگیركرا و ئەو كات راگەیەنرا كە پاسەوانەكەی دانی بەوە داناوە كە دەستی هەبووە لە كاری تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ جێگری ئەوكاتی سەركۆمار، تارق هاشمی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın