عێراق

عێراق.. دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعش لە مووسڵ و ئەنبار

هێزە ئەمنییەكانی عێراق، سێ تیرۆریستی داعشیان لە شاری مووسڵ و سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیر كرد كە یەكێكیان سەركردەیە لەو رێكخراوە.

12.07.2020 - نوێکردنەوە : 12.07.2020
عێراق.. دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی داعش لە مووسڵ و ئەنبار

Baghdad

بەغدا ــ AA

هێزە ئەمنییەكانی عێراق، سێ تیرۆریستی داعشیان لە شاری مووسڵ و سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیر كرد كە یەكێكیان سەركردەیە لەو رێكخراوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، بەرپرسی كارگێڕی بەناو ویلایەتی نەینەوا سەربە داعشیان لە ناوچەی میساق بەشی چەپی مووسڵ دەستگیركردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكە دوای وەرگرتنی گوتەكانی، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراوە.

لە لایەكی دیكەوە سوپای عێراق، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا هۆبەی هەواڵگریی سەربە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق رایگەیاند كە پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی، هێزێكی هاوبەشی لیوای 32ی پیادە و هۆبەی هەواڵگریی سەربە فیرقەی هەشت، دوو تیرۆریستیان لە ناوچەی نەهزە سەربە قەزای قائم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتە روو كە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، داواكراوبوون و لە میانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای ئەنبار بەشدارییان لە شەڕەكانی دژبە هێزە ئەمنییەكان كردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın