عێراق

عێراق.. خاپووركردنی سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە باشووری كەركووك

- هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا: "بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعشمان لە باشووری پارێزگای كەركووك خاپووركردووە".

Zana Natık Kerem  | 21.06.2020 - نوێکردنەوە : 22.06.2020
عێراق.. خاپووركردنی سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە باشووری كەركووك

Arbil

بەغدا ــ AA

لینکی ڤیدیۆ https://www.aa.com.tr/ks

هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا رایگەیاند كە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە باشووری پارێزگای كەركووك خاپووركردووە.

لە راگەیەندراوێكدا هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاندووە كە فڕۆكە جەنگییەكانیان، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی دۆڵی چا باشووری پارێزگای كەركووك، بۆردومانكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بۆردومانەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجامدراوە كە بەهۆیەوە، سێ حەشارگەكە خاپووربوون.

لای خۆیەوە گوتەبێژی هاوپەیمانیەتی نێودەڵەتی دژبە داعش، مایڵز كاگنیز لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەی خستووەتە روو كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ناوچەكە شكستیان بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێناوە و لەئێستادا، پلانێكی تاكتیكیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی رێكخراوەكە داناوە.

مایڵز كاگنیز گوتیشی: "لە كۆتاییدا، خاپووركردنی حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعش، دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە شارو شارۆچكەكان لە ناوچەكە".

ناوبراو ئەوەیشی روونكردەوە کە سەرجەم هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر داوای حكوومەتی عێراق بۆ یارمەتیدان بە ئامانجی شكستپێهێنانی یەكجارێكی داعش لە ناوچەكە ئەنجام دەدرێن و گوتیشی:

"بەردەوام دەبین لە راوەدوونانی شانە نووستووەكانی داعش". 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın