عێراق

عێراق.. باران بارین لە بەغدا زیانی ماددی لێکەوتەوە

بەهۆی باران بارینی بەخوڕ لە شاری بەغدا، زیانێکی زۆری ماددی بە هاووڵاتییان کەوت و زیان بە خانوو و شوێنکارەکانیان کەوت.

Sarmand Hameed  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 22.11.2020
عێراق.. باران بارین لە بەغدا زیانی ماددی لێکەوتەوە

Baghdad

بەغدا - AA

بەهۆی باران بارینی بەخوڕ لە شاری بەغدا، زیانێکی زۆری ماددی بە هاووڵاتییان کەوت و زیان بە خانوو و شوێنکارەکانیان کەوت.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی باران بارینەوە ئاو لە زۆربەی شەقام و کۆڵانەکانی بەغدا بەرزبووەوە.

بەهۆی بەخوڕی بارانەوە ئاو چووە ناو بەشێک لە ماڵەکانی چەند گەڕەکێک و بەهۆیەوە زیانی زۆر بە هاووڵاتییان کەوت.

هانی جەمال، یەکێک لەو هاووڵاتییانەی کە لە گەڕەکی ئۆر باکووری رۆژهەڵاتی بەغدا ئاو چووەتە ناو ماڵەکەی و زیان بە زۆربەی کەلوپەلەکانی ماڵەکەی گەیشتووە بەتوڕەییەوە لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا و گوتی: "تاوەکو کەی ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت".

هانی جەمال بەرپرسیارییەتی ئەو رووداوەی خستە ئەستۆی حکوومەت و بە کەمتەرخەم وەسفی کرد لە گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتیی.

بەهۆی خراپی ژێرخانی تایبەت بە تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، بەهۆی دابارینی باران لە وەزری زستاندا ساڵانە ئاو لە شەقامەکانی بەغدا بەرزدەبێتەوە.

لیژنەی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەخوڕ زۆربەی گەڕەکەکانی بەغدا ژێرئاو کەوتن.

لیژنەکە لە راگەیەنراوێکدا داوای لە ئەمینداری بەغدا، عەلا مەعن کردووە بێتە پەرلەمان بۆ روونکردنەوەی پلانەکانیان بۆ وەرزی زستان.

ئەمیندارییەتی بەغدا سەرپەرشتی کارەکانی شارەوانی لە بەغدای پایتەخت دەکات.

دەسەڵاتە خۆجێیەکان و وەزارەتەکانی فیدڕالی و هێزەکانی سوپا بەشدارییان لە کردنەوەی زێرابەکان و راکێشانی ئاو لە چەند ناوچەیەکدا کرد.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکو دووی دوای نیوەڕۆ باری، نزیکەی ٧٢.٨ ملیمەتر باران باری.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın