شەوانی هەولێر لەدوای چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ
لەدوای چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ، شەقام و کۆڵانەکانی شاری ھەولێری پایتەخت چۆلبوون.
Arbil
هەولێر - AA
لەدوای چوونە بواری جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ، شەقام و کۆڵانەکانی شاری ھەولێری پایتەخت چۆلبوون.
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری راگەیاند، ئێوارە ئەمڕۆ بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، شەقامەکانی هەولێر و قەڵا و بازاری شارەکە دیمەنی خامۆشیان نیشاندا و چۆڵ بوون.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە دوای راوێژکردن لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی، بڕیاردراوە بە، راگرتنی ھاتوچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە نێوان گشت پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان لە ٢٠٢٠/٥/٣١ کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٦/٦/ ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ی شەو.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو کە راگرتنی ھاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لەناو گشت پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان لە ٢٠٢٠/٥/٣١ کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٦/٦/ ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ی شەو.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، راگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماکان و چەند شوێنێکی دیکە، ھەروەھا وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن