عێراق, کۆڤید- ١٩

"شەش ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوون"

- سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی: "شەش ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەران، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون".

Zana Natık Kerem  | 22.06.2020 - نوێکردنەوە : 22.06.2020
"شەش ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوون"

Arbil

بەغدا ــ AA

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند كە شەش ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەران، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون.

محەمەد حەلبوسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "شەش ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەران، خۆیان پێیان راگەیاندووم كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

ئەو گوتیشی: "دەنگۆی ئەوە هەیە کە تا ئێستا، 20 ئەندام و 28 فەرمانبەری ئەنجوومەنی نوێنەران تووشی كۆرۆنا بوون کە لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتیی و كارمەندانی ئەمنی هەن".

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ئاشكرایشی كردووە، ژمارەیەك لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پاسەوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانن و نیشتەجێی سنووری پارێزگای دهۆك-ن، لەبەر ئەمەیش ئەستەمە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران ساز بكرێت.

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 30 هەزار و 868 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 هەزار و 935ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın