عێراق

شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین

- شاندێکی باڵای سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین، گەیشتە پارێزگاکە.

Zana Natık Kerem  | 05.06.2023 - نوێکردنەوە : 06.06.2023
شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین

Arbil

ھەولێر – AA

شاندێکی باڵای سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین، گەیشتە پارێزگاکە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەدی گەیشتووەتە پارێزگای سەڵاحەددین.

راشیگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانی شاندەکەی سوپای عێراق بۆ پارێزگای سەڵاحەددین، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın