شاندی ئەمریکا لە دێرحافرە کە لە سووریا لەژێر داگیرکاری یەپەگە/سەدەگەدایە
تا ئەو کاتەی شاندەکەی ئەمریکا ناوچەکە جێدەهێڵێت، سوپای سووریا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر سەنگەرەکانی ڕێکخراوەکە لە دێرحافر ئەنجام نادات.
Halab
حەلەب - AA
شاندێکی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەی دێر حافر لە سووریا، کە لەژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگەدایە.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تا ئەو کاتەی شاندەکەی ئەمریکا ناوچەکە جێدەهێڵێت، لەلایەن سوپای سووریاوە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر سەنگەرەکانی ڕێکخراوەکە لە دێرحافر ئەنجام نادرێت.
سوپای سووریا بۆ جێهێشتنی سەلامەتی مەدەنییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکە، دوێنێ ڕێڕەوێکی مرۆیی کردەوە و، ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، بە زەبری چەک بەردەوامە لە ڕێگریی کردن لەو مەدەنییانەی دەیانەوێت ناوچەکە جێبهێڵن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
