توركيا

سەڵچووک بایراکتار بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی وەڵامی لایەنگرێکی پەکەکەی دایەوە

Abdulkadir Günyol  | 16.04.2024 - نوێکردنەوە : 18.04.2024
سەڵچووک بایراکتار بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی وەڵامی لایەنگرێکی پەکەکەی دایەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەرپرسی تەکنۆلۆجیای دامەزراوەی بایکار، سەڵچووک بایراکتار لە وەڵامی لایەنگرێکی هۆڵەندی پەکەکە بە ناوی فرێدریک گرێدنیک بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X وەڵامی دایەوە.

بایراکتار وێڕای ئاماژەکردن بە وێنەیەکی خۆی لە شارۆچکەی چوکورجا لە هەکاری، وەڵامی فرێدریک گرێدنیک'ی هۆڵەندی دایەوە کە لایەنگرێکی پەکەکەیە.

سەڵچووک بایراکتار بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی نووسیوێتی، "ئێرە تورکیایە، تورکیا ئەو شوێنەیە/وڵاتەیە کە بە سەدان ساڵە تورک و کورد بە برایەتی لێ دەژین".

جێی ئاماژەیە، ئەو لایەنگرەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، لەبارەی سەردانێکی سەلچووک بایراکتار بۆ هەکاری کە وێنەیەکی لە ناو سرووشتی ناوچەکە گرتبوو، سووکایەتی پێکردبوو.

فرێدریک گرێدنیک ساڵی ٢٠١٥ لە شارۆچکەی یوکسەکئوڤا سەر بە هەکاری بە تاوانی "یارمەتیدانی ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆریستی"، سنوورداش کرابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın