توركيا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش: "ئەمڕۆ لە لێواری قۆناغێکی نوێداین"

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش: "ڕەنگە دەستووری نوێ نەنووسینەوە، بەڵام ڕستەکانی برایەتی دادەڕێژین. پەرلەمانەکەمان نەک تەنیا برایەتی هەزار ساڵەمان بیردەخاتەوە، بەڵکو لە ڕووی سیاسییەوە پێناسەی دەکات".

Ali Kemal Akan  | 05.08.2025 - نوێکردنەوە : 12.08.2025
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش: "ئەمڕۆ لە لێواری قۆناغێکی نوێداین"

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: "ڕەنگە ئێمە لەم کۆميسیۆنەدا دەستووری نوێ نەنووسینەوە، بەڵام ڕستەکانی برایەتی دادەڕێژین. پەرلەمانەکەمان نەک تەنیا برایەتی هەزار ساڵەمان بیردەخاتەوە، بەڵکو لە ڕووی سیاسییەوە پێناسەی دەکات".

ئەو کۆميسیۆنەی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دامەزراوە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان کورتوڵموش کۆبووەوە.

لە دەستپێکی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەدا لە هۆڵی ڕێوڕەسمەکانی پەرلەمان بەڕەوەچوو، کورتوڵموش گوتارێکی پێشکەش کرد و، هیوای خواست کۆبوونەوەکە خێر و بەرەکەتدار بێت و، ڕایگەیاند: "لە مێژووی گەلاندا ساتەوەختێک هەیە کە تەنیا ئەو ڕۆژە و ئەو ساتەوەختە نا، بەڵکو ئایندەی گەلانیش دیاری دەکات. ئەمڕۆ ئێمە لە یەکێک لەو ڕۆژانەداین".

ڕاشیگەیاند: "ڕەنگە ئێمە لەم کۆميسیۆنەدا دەستووری نوێ نەنووسینەوە، بەڵام ڕستەکانی برایەتی دادەڕێژین. پەرلەمانەکەمان نەک تەنیا برایەتی هەزار ساڵەمان بیردەخاتەوە، بەڵکو لە ڕووی سیاسییەوە پێناسەی دەکات".

کورتوڵموش باسی لەوە کرد کە لە لێواری قۆناغێکی نوێداین و، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە لێواری قۆناغێکی نوێداین کە بە هەنگاوە چارەنووسسازەکان هەوڵەکانی کودەتاکە پووچەڵ کرانەوە، لەوانە کودەتاکانی فەتۆ و کاریگەریی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەی شکاند".

گوتیشی: "دەبێت ئەوە بزانرێت ئەو پڕۆسەی چەک دانانەی شاهیدی دەبین، هەرگیز ئەنجامی سەودایەک نییە. ئەنجامی پێداگریی گەلەکەمانە لەسەر ئارامیی، یەکگرتوویی و ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەمەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın