جيهان

سەرۆکی ئەمریکا بایدن: "(کارەکانی ناتانیاهو لە غەززە) پێموایە ئەوەی کردوویەتی هەڵەیە"

Zeynep Katre Oran  | 10.04.2024 - نوێکردنەوە : 12.04.2024
سەرۆکی ئەمریکا بایدن: "(کارەکانی ناتانیاهو لە غەززە) پێموایە ئەوەی کردوویەتی هەڵەیە"

Ankara

تەل ئەبیب - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کارەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهوی لە کەرتی غەززە بە هەڵە ناوزەند کرد.

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی یونیڤیژن کە بە زمانی ئیسپانی لە ئەمریکا پەخش دەکات، بایدن باسی لە هەڵوێستی حکوومەتەکەی ناتانیاهو کرد لە غەززە.

بایدن ڕەخنەی لە ناتانیاهو گرت بەهۆی کارەکانی لە غەززە و، ڕایگەیاند: "پێموایە ئەوەی کردوویەتی هەلەیە و لەگەڵ هەڵوێستەکەیدا نیم".

سەرۆکی ئەمریکا بایدن داوای لە ئیسرائیل کرد هەنگاو بنێت بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە و ڕێگەدان بە دەستڕاگەیشتن بە هاوکاری مرۆیی و ڕایگەیاند: "هیچ بیانوویەک نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکی و خۆراکییەکان (لە غەززە). پێویستە خێرا ئەنجام بدرێت".

بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو داوای لێکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاو بنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın