جيهان

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا:"نیشاندانی لێبوردەیی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەک پەکەکە کە لە هەوڵی ئیسفزازیەتدایە قبوڵکراو نییە"

- سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، ئەلیکساندەر دێ کرۆ: "نیشاندانی لێبوردەیی بۆ ڕێکخراوێکی وەک پەکەکە کە لە ڕێزبەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە و لە هەوڵی ئیسفزازیەتدایە، قبوڵکراو نییە".

Selen Valente Rasquinho  | 27.03.2024 - نوێکردنەوە : 28.03.2024
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا:"نیشاندانی لێبوردەیی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەک پەکەکە کە لە هەوڵی ئیسفزازیەتدایە قبوڵکراو نییە"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دێ کرۆ ڕایگەیاند: "نیشاندانی لێبوردەیی بۆ ڕێکخراوێکی وەک پەکەکە کە لە ڕێزبەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە و لە هەوڵی ئیسفزازیەتدایە، قبوڵکراو نییە".

دێ کرۆ دوای کۆبوونەوەی دامەزراوەی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی کرد و لەبارەی کردەوەکانی تیرۆریستانی پەکەکە و ھێرشەکانی ئەم دوایانەی بۆ سەر تورکەکانی دانیشتووی وڵاتەکەی دوا.

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا وێڕای ئاماژەدان بە بوونی ئازادی ڕادەربڕین لە وڵاتەکەی، گوتی: "نیشاندانی لێبوردەیی بۆ ڕێکخراوێکی وەک پەکەکە کە لە ڕێزبەندی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە و لە هەوڵی ئیسفزازیەتدایە، قبوڵکراو نییە".

دێ کرۆ ڕاشیگەیاند کە پەکەکە لە ئەورووپا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندراوە و گوتیشی: "دەمەوێت بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی بڵێم: ئیستفزازیەت دەبێ ڕابگیرێت".

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ئاشکراشی کرد کە خەڵکێکی زۆر کە تێکەڵ بە توندوتیژییەکان بوون لەدەرەوەی وڵاتەکەوە هاتوون، گوتی: "هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە دەرەوە پلان بۆ ئەو توندوتیژییانە داندرابێت".

- هێرشەکانی ئەم دوایانەی لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگی گرووپێکی ١٥٠كەسى لە لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە لەبەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسل کۆبوونەوە و هێرشیان کردە سەر پۆلیس.

هەروەها گرووپێک لە لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە لە بەلجیکا، پەلاماری گوندی کراتە سەر بە شاری لیەگایان دا کە زۆربەی دانیشتووانەکەی تورکن. گرووپەکە یانەی ڕۆشنبیری تورکەکانیان لە گوندەکە ئاگر تێبەردا و هەروەها جامی مزگەوتەکەشیان شکاند. ئەو گرووپە کە دەم و چاویان داپۆشرابوو، بە سوورانەوەیان لە ناو کۆڵانەکاندا و دانی درووشم، پەلاماری ماڵ و دوکانی تورکەکانیان دا و زیانیان پێ گەیاندن.

هاوکات لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە، کە بەناو لە ئاهەنگێکی نەورۆزدا دەگەڕانەوە، بە سواری ئۆتۆمبێلەکان و هەڵواسینی ئاڵای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەیان و وێنەی سەردەستەی تیرۆریست عەبدوڵڵا ئوجەلان، بە ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

ئەو گرووپە ویستیان دانیشتووانی حوسدن-زۆلدر کە تورکەکان بەزۆری لێی نیشتەجێن بێزار بکەن و بە ئەنقەست بەو شەقامەدا تێدەپەڕین و درووشمیان دەدا.

ئەو کردەوەیەی لایەنگرانی تیرۆر بووە هۆی کاردانەوەی تورکەکان و گرژی دروست بوو.

گرووپەکە چەند ئۆتۆمبێلێکیان لە ناوچەکە ئاگر تێبەردا و ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت. پۆلیس بە زبری ئاوی قەتیسکراو، بڵاوەی بە ئاژاوەگێڕان کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın