کۆڤید- ١٩

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا تووشی کۆرۆنا بوو

- سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان: "خۆم و ئەندامانی خێزانەکەم، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووین".

Sami Sohta  | 01.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا تووشی کۆرۆنا بوو

Baki

ئەنقەرە - AA

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان رایگەیاند کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.

نیکۆل پاشینیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کردووە کە لەوانەیە لە میانی بەرێوەچوونی یەکێک لە کۆبوونەوەکان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووببێت کە دواتر لە خۆیەوە، گواستراوەتەوە بۆ ئەندامانی خێزانەکەی.

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە لەئێستادا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تیایدا دەرنەکەتووە و بەپێی تواناکانی درێژ بە کارکانی دەدات لە نووسینگەکەی.

بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا‌، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرمینیا، گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٤٠٢ کەس کە ١٣٩یان گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٤٠٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın